ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغداو لەچەندین شوێنی ئەو شارەش دەنگی تەقینەوە بیستراوە، تائێستاش زیانەكان ئاشكرا نەكراون.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 20-12-2020، پێنج مووشەكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوەڕاستی شاری بەغدا كرا.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لەكاتی هێرشە مووشەكییەكەی سەر ناوچەی سەوز، لەچەند ناوچەیەكی بەغدا دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە، سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەی ئەمریكاش بەرپەرچی دوو مووشەكی داوەتەوەو لە ئاسمانەوە تەقاندوویەتییەوە، بەڵام یەكێك لە مووشەكەكان بەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون كەوتووەو دانەیەكی دیكەش لەناوچەی جادرییە كەوتووەتە خوارەوە.









