كۆشكى ئیلیزێ (سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا) له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، پكشنینى په‌تاى كۆرۆنا بۆ سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤ بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/12/2020، كۆشكى ئیلیزێ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پشكنینى تایبه‌ت به كۆرۆنا بۆ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌شى پۆزه‌تیڤ بووه.
به‌پێى زانیاریی میدیا جیهانییه‌كان، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا چه‌ند نیشانه‌یه‌كى كۆرۆناى لێ به‌دیار كه‌وتووه، هه‌ر بۆیه پشكنینى تایبه‌ت به په‌تاكه‌ى بۆ كراوه.
تا ئێستا له فه‌ڕه‌نسا دوو ملیۆن و 409 هه‌زار و 62 تووشبووى كۆرۆنا تۆمار كراون، 59 هه‌زار و 361 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو ملیۆن و 202 هه‌زار و 540 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.










