نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی تاوتووێکراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو شێوازانە تاوتوێکران کە پارەی تەرخانکراو دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا دابەشبکرێت.
هەریەکە لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی “پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی” کرا کە مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگی پێدا، هاوکات باس لە رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایەش کرا.