به مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆده‌نگی و له‌یه‌كتێگه‌یشتنی زیاتر سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسیی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵى (كوردستان 24) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانیان، بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ینى 11/12/2020، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی هەریەکە لە نووری مالیکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح و هەروەها عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بكەن و لەگەڵیان کۆ ببێتەوە.
بڕیار وایه هەر ئەمڕۆ، شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن.
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شاییستە داراییەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، سێ رۆژه لە بەغدایە.









