بڕیارە‌ سبە‌ینێ چوارشە‌ممە‌ ٩/١٢، وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی بە‌غدا بكات.

سه‌ردانه‌كه‌ بە‌مە‌بە‌ستی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكان وگە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیر كردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق.

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران