لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا، پرۆسەی پێدانی پێکوتەی دژە پەتای کۆرۆنا بە هاووڵاتیان دەستی پێکرد.

پرۆسەی پێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە قۆناغی یەکەمدا لە 70 نەخۆشخانەی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت و لە کۆتایی وەرزی بەهاری داهاتوو، پێدانی پێکوتەکە بەو کەسانەی ئەگەری تووشبوون بە پەتاکەیان زۆرترە، تەواو دەبێت.

پرۆسەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 8-12-2020 بە پێدانی پێکەتەی دژەکۆرۆنا بە ژنێکی تەمەن 90 ساڵی بە ناوی مارگرێت کینان، دەستی پێکرد.

بڕیارە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا و شازادە فیلیپی هاوسەری پێکوتەی دژەکۆرۆنا وەربگرن، بۆ ئەوەی هانی هاووڵاتیان بدەن لە ورگرتنی پێکوتەکە.

پێشتر بەریتانیا 40 ملیۆن ژەم پێکوتەی لە کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی کڕیبوو، کە بەشی 20 ملیۆن هاووڵاتی دەکات و بە دەستپێکردنی پرۆسەی پێدانی پێکوتەکەش، ئەو وڵاتە دەبێتە یەکەم وڵات، کە پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە هاووڵاتیانی بدات.