به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی فۆڕمی مۆڵه‌تی شۆفێری له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه به پاره ده‌بێ، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هه‌واڵی له‌و جۆره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه، كه باسیان له‌وه ده‌كرد، له دوای ساڵی تازه‌وه وه‌رگرتنی فۆڕمی مۆڵه‌تی شۆفێری به پاره ده‌بێ.
له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌دا، وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، هاوكات ئاشكرای ده‌كه‌ن، “هەر کاتێک بە نیازبین گۆڕانکاری له هه‌ر بابه‌تێكدا بکەین، پێشتر هاووڵاتیانی لێ ئاگادار دەکەینەوە”.










