بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 65 ملیۆن و 551 هەزار و 779 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانیەكان ، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبوورانی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 65 ملیۆن و 551 هەزار و 779 حاڵە و لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 512 هەزار و 162 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان ، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چواردە ملیۆن و 535 هەزار و 196 كەس و لەو ژمارەیەش 282 هەزار و 829 كەس گیانیان لەدەستداوە.