ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/12/2020، لێژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی لەبارەی خۆپیشاندانی سلێمانییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختەی لێژنەی باڵای ئارامیی سلێمانى ڕێگەپێدراو نییە

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ شێواندنی ئارامیی شار و ڕاگرتنی جووڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابوورییە قووڵەدا، لە بەرژەوەندیی توێژەكانی كۆمەڵگه‌دا نییە.

ده‌قی ڕاگه‌یاندراو:

‎١-هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.

‎٢- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا، یەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.

‎٣- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.

٤ـ پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبوونەوە و توندوتیژییەک بەدوربگرن.