رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات
منداڵێكی كورد له‌سه‌رده‌می جه‌نگی شومی ( ئێران _ عیراق ) دا له بۆردومانێكی دڕندانه‌دا ( باوك و دایك و براكه‌ی ) له‌ده‌ست دا و به ته‌نها مایه‌وه ، بڕیاریدا به په‌یامی به‌رزی موزیك بانگه‌وازی خۆشه‌ویستی و ئاشتی پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی بكات .. مامۆستا كه‌لهور ده‌بێته ژه‌نیاری زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی ناودار ( محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان ) و ( شه‌هرام نازری ) ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی موزیسیانی جیهانیدا به‌رهه‌می هاوبه‌شی هه‌یه وه‌ك ، ژه‌نیاری گه‌وره‌ی سێتاری هیندی مامۆستا ( شه‌جاع حسین خان ) و ( سوابان نشودی ) پاكستانی و ( ئه‌رداڵ ئازرنجان ) ی توركی و مهقامبیژی گه‌وره ( عالیم قاسمۆڤا ) ی ئازه‌ری و ( بروكلین راید ) ی ئه‌مریكی و هونه‌رمه‌ندی دیاری چینی ( یویوما ) ..
مامۆستا كه‌یهان خاوه‌نی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ( میكس ) ه كه خه‌ڵاتێكی جیهانی هونه‌ری به‌رزه‌و هه‌تا ئێستا ته‌نها ( 25 ) كه‌س بونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته ، ئێستا له وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ژی و خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی فراوانی جیهانیه له بواری موزیكدا و به‌رده‌وام له زانكۆ جیهانیه‌كاندا وانه‌ی موزیك ده‌ڵێته‌وه …










