پەرلەمانتارێكی عیراق له‌ ره‌وتی حیكمه‌ رایگه‌یاند، كۆمسیۆن رووبەڕوی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌مه‌ش بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

سالم تەحمیر، پەرلەمانتاری عیراق له‌ ره‌وتی حیكمه‌ ماڵپه‌ری “مه‌علومه‌”ی راگەیاندووه‌: “قەیرانی دارایی ئاستەنگی سەرەكی ترینە لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

وتیشی: “دەكرێت داوا لە ئەنجومەنی وەزیران بكرێت یاسای نوێی قەرز دەربكات بۆ كۆمسیۆن بۆئەوەی چارەسەری سەرەكی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكاندا بدۆزرێتەوە لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

وابڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق مانگی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدرێت.