سەرۆكایەتی كۆمار جەختیكردەوە، لەوەی بەرھەم ساڵح، سەرۆكی عێراق دژایەتی نەنواندووە لەسەر یاسای قەرزكردن، كە پەرلەمانی پێش چەند رۆژێك بڕیاری لەسەر دا.
سەرۆكایەتی عێراق لە راگەیاندراوێكدا گوتی: “دەزگاكانی راگەیاندن و پێگەكانی میدیای كۆمەڵایەتی ھەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە، گوایە سەرۆك كۆمار دژایەتیی نواندووە لە بەرامبەر یاسای قەرزكردن و دەمانەوێت روونی بكەینەوە، سەرۆك كۆمار پرۆژەی یاساكەی رەتنەكردووەتەوە و دژایەتیی لە بەرامبەردا نەنواندووە”.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: “یاساكە ھەر لە كاتی دەرچوونییەوە لە پەرلەمانی عێراق، كاری پێكراوە و مووچە بەسەر فەرمانگەكانی دەوڵەتدا دابەشكراوە بەپێی دەرچوونی یاساكە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، حەسەن كەریم كەعبی جەختیكردبوویەوە لەوەی سەرۆك كۆمار مافی رەتكردنەوە و دژایەتیكردنی یاساكە و گەڕاندنەوەی بۆ پەرلەمان نییە.









