تەرمی دکتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر لە ئەنقەرەوە گەڕایەوە بۆ هەولێر و لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە تەرمەکەی کرا و دواتر لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بە خاک دەستپێردرێت.
کاژێر 7ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2020 تەرمی دکتۆر فرسەت سۆفی، لە نەخۆشخانەی مەمۆریالەوە گواسترایەوە فڕۆکەخانەی ئەسەنبووغا لە ئەنقەرە، لە کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیش بە فڕۆکەیەکی تایبەت تەرمی دکتۆر فرسەت سۆفی بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێبکرێت.
بەشێک لە کەسوکار و خانەوادەی دکتۆر فرسەت سۆفی هاوکات بەرپرسی نووسینگەی سەرەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و هەروەها بەرپرسی بەشی کارگێڕی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە لە دوێنێوە دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە.
فرسەت سۆفی (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمانە) لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە پارێزگاری شاری ھەولێرە دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکیی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە. لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە. یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی.









