وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2349 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 2151 كەسیش چاكبوونەتەوە و 43 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە 12 كەسیان لە سلێمانی بوون.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 916 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2349 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، و لە سلێمانی 146 و هەولێر 79 و دهۆك 200 و كەركوك 221 حالًەت تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 2151 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە بەغدا و واست بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 43 كەس بە پەتاكە كە دیسانەوە پارێزگەی سلێمانی بە تۆماركردنی 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە سەرو ڕیزبەندی پارێزگەكانی تردا ماوەتەوە لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا.









