سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدا رایگەیاند، دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بڕیارە بەغدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه‌ ، لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە، دوای دابەشکردنی مووچە بڕیارە بەغدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش، فارس عیسا گوتی: “بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات”.