مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تویتێکی لەبارەى دۆخی دارایی و موچەى فەرمانبەرانەوە کرد و دەڵێت، لەگەڵ پەرلەمان هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە داراییەکان بۆ دابەشکردنی موچە.
کازمی لە تویتێکیدا کە بە زمانی کوردیش بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، “هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی. بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و لەپلانی “وەرەقەی سپی” چارەسەرمان بۆ داناوە.”
دەشڵێت، “خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچە.”









