سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکات و دەڵێ، بە پەرۆشە بۆ کارکردنی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 8-11-2020) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمەریکا کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە.
لە تویتەکەیدا نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی “پیرۆزباییەکی گەرم لە جۆو بایدن،و کەمالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێراو دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ “بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بەیەکەوە کاربکەین لەپێناو پتەوکردنی هاوبەشی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکەمان”.









