له‌سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیاندا.

كەناڵی (كوردستان ٢٤) ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ١١ی ٢٠٢٠، لە سنووری ناحیەی (چەمانكێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی، چەكدارانی پەكەكە پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە.

بەپێی زانیارییەكان ، لەو پەلامارەدا شەهید و برینداریش هەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە بەرپرسانی پەكەكە هەڕەشەی دەست پێكردنی شەڕ لە دژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن.