شەوی رابردوو لە گەڕەکی عەدالەی شاری هەولێر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پۆلیسی هه‌ولێر  و تۆمەتبارێک روودەدات

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و رووبه‌روبونه‌وه‌یه‌دا پۆلیسێك شه‌هید ده‌بێت و  به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناو شاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك پۆلیسیش  بریندار ده‌بن

رووداوه‌كه‌ كاتژمێر 12ى شه‌وی رابردوو له‌گه‌ره‌كی ئاماژه‌ پێدراو ڕووی  داوه‌ ،  له‌و رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌شدا  لەکاتی ئەرکدا بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر له‌گه‌ڵ چوار پۆلیسی دیكه‌ بریندار ده‌بن و پۆلیسێكیش كه‌كوڕی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناو شاره‌ ‌ له‌رووداوه‌كه‌دا بریندار ده‌بێت و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات

به‌پێی زانیارییه‌كان تۆمه‌تباره‌كه‌  بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنى هه‌بووه‌ و له‌كاتی چونى هێزه‌كانی پۆلیسیش بۆ ده‌ستگیر كردنى رووبه‌رووی ئه‌و هێزه‌ بووه‌ته‌وه‌ و ده‌مانچه‌ى ده‌رهێناوه‌ و ته‌قه‌ی كردووه‌

تۆمه‌تبار دوای رووداوه‌كه‌ش خۆی ڕاده‌ست نه‌كردووه‌ و ڕایكردووه‌

عەقید عزەدین و پەیوەند-ی كوڕی كە لە رووداوەكەی شەوی رابردوو كوژرا