پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان