بارەگای بارزانی هەواڵێکی درەو میدیا بەدرۆ دەخاتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی لە نامەیەکی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای دوو ئیدارەیی کردووە.

دەقی روونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی:

سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە.
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە، بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە.

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020