وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، جگە لە پەنابردن بۆ قەرزكردن، هیچ بژدارەیەكی دیكەمان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە.

وەزارەتی دارایی لەراگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو داهاتەی لەبەردەست وەزارەتدایە، بەشی دابینكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی عێراق ناكات.

باسیلەوەشكردووە، بۆ دابینكردنی مووچەی ئەو سێ مانگەی ئەمساڵ، ناچارن پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببەن،

وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لەوەشكردووەتەوە، جگە لە قەرزكردنی كورتخایەن، هیچ بژاردەیەكی دیكەیان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لەبەردەستدا نییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، مانگی رابردووش عێراق بەهۆی كەمی داهاتەوە 20 رۆژپێدانی مووچە دواكەوت و ئەم مانگەش تاوەكو ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی دیارینەكردووە.