لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تا درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بوو، بازنەكانی شاری كەركووك بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29-10-2020 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دابه‌شكردنی بازنه‌كانی ده‌نگدانی له پارێزگای كه‌ركوك په‌سند كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنه‌كانی خۆی تا كاتێكی نادیار هه‌ڵگرت.
شایانی باسه كه‌ركووك 12 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه‌و به‌سه‌ر سێ بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردندا دابه‌ش كراوه،كه‌به‌مشێوه‌یه ..
باكووری كه‌ركووك 5 كورسی، ناوه‌ند 4 كورسي ، حه‌ویجه و ریازیش 3 كورسی .
بڕیارە مانگی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.










