بسم الله الرحمن الرحيم
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِين
یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر پیرۆز بێت
یادی رۆژی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان محمد (د. خ) به‌رێز و شكۆوه له لایه‌ن موسڵمانان پیرۆز ده‌كرێت و هه‌ر به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ئه‌م یاده گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان به تێكڕای خوشك و برایانی موسڵمان له كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق و جیهان راده‌گه‌یه‌نین.
له خودای میهره‌بان داواكارین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته هانده‌رێك بۆ گه‌ردن ئازادی و لێبوردن و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نە سیاسیەکانی وڵاته‌كه‌مان و ، با یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ینه هه‌وێنی ئارامی وته‌بایی وچاره سه ركردنی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان .
دووبارە ئه‌م یاده به خێر و خۆشییه‌وه له هه‌مووان پیرۆز بێت و به ھیوای کۆتایی ھاتنی په‌تای كۆرۆنا لە کوردستان و ھەموو جیھان.
براتان
فاضل ميرانى









