سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات یەکتری لە کۆرۆنا بپارێزن بە بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (شەممە، 24-10-2020) لە تویتێکدا رایگەیاند “چەند رۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت. بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە”.

ئەو هۆشیاریدانە لە سەرۆکی حکومەتەوە لەکاتێکدایە، لە پێنج رۆژی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون. بەگشتی بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیش لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا، 67 هەزار و 184 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 263 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.