ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی١٠ی٢٠٢٠ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی کورد، د. شەفیق قەزاز پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کردووە.
دەقی پرسەنامەکە:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. شەفیق قەزاز دەکات
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی، د.شەفیق قەزاز-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان









