سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدولخالق بابیری كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2020/10/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەبدولخالق بابیری، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکییەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.