وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان چه‌ند بریارێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌ركرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان له‌ نوسراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی‌ نوێی‌ بۆ خوێندنی‌ ئه‌مساڵ ده‌ركرد و  ئاڕاستەی پەروەردەی  شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت كه‌ پێویستە ئەمساڵ مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پڕۆگرام کەمناکرێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  خوێندنی پرۆگرامەکان بەگوێرەی ریزبەندی دەبێت و بەش و بەندەکان نابێت پاش و پێش-یان پێبکرێت، هەروەها تاقیکردنەوەکانی نیوەوەرز، مانگانە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ  لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە.

ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌:1