بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیر كردنی تۆمەتبارێك راگەیاند، كە چەندین بەڵگەنامەی ساختەی پێبووە.
لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد، دوای لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی و ساختەكاری و چاودێری چڕ توانرا لە شاری ھەولێر تۆمەتبارێك بەناوی (ش.ع.م) دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی دابگیرێت كە تابلۆی ساختەی پێوەبووە، لەگەڵ چەكی جۆرۆ كلانشیكۆف و دەمانچە و چەند ئامێرێكی بێ تەل و ناسنامەی سەربازی بە پلەی رائید لە دژەتیرۆری عێراقی، دوای پشكنینی شوێنی حەوانەوەی 229 مادەی جۆراوجۆری ساختە دەستی بەسەر داگیرا.











