وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێم ڤیدیۆیەکی فێرکاری بڵاوکردەوە کە تیایدا رێنمایی دەداتە مامۆستایان و قوتابیان بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانی پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلکترۆنی.
لە ١٠ى ئەم مانگە بەپێی بڕیارى پێشوەختەى وەزارەتى پەروەردە پڕۆسەى خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندندا دەستی پێکرد.
بەپێی بڕیارەکە لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەدا دەستبە دەوام بکرێتەوە، هاوکات پۆلەکانی یەک و دووی سەرەتایی و ١٢ی ئامادەیی لە هۆڵەکانی خوێندا دەبێت و پۆلەکانی سێی بنەڕەتی بۆ ١١ی ئامادەیی لە رێگەی سیستمی ئەلکترۆنییەوە دەبێت.









