بە گوێرەی دوواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 37 ملیۆن و 508 هەزار و 813حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 2ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 37 ملیۆن و 508 هەزار و 813حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 78 هەزار و 11حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 945 هەزار و 505 كەس و 219 هەزار و 282 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.









