ئەمڕۆ شەممە 10-10-2020 ماڵپەڕی زانکۆلاین کاراکرا و قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ قوتابیان بەردەست دەبێت. قوتابیان دهبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتووەتهوه، فۆڕمی وهرگرتن پڕبكهنهوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021، پلانى وەرگرتنی خوێنکاران بە هەر سێ سیستەمى خوێندنى گشتى، پارالێڵ، ئێواران، لە زانکۆ حکومییەکان بریتییە لە 54 هەزار و 537 کورسى، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووى وەرگرتن لە هەرێمى کوردستان پلانى وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە.









