بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 231 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 231 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەتن، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.
ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 6650 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 7978 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.









