نشینگەی ھەولێر ئاگاداری کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر دەکاتەوە کە ھەر کەسێکی بیانی لایان کار دەکات و نشینگەی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەرچووە سەردانی نشینگە بکات بۆ ئەوەی نوێی بکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر دەکەینەوە کە ھەر کەسێکی بیانی کە لایان کار دەکات و نشینگەی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەرچووە یاخوود نشینگەیان دەرنەھێناوە یاخوود بە فیزا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان تائێستا بەبێ نشینگەن، پێویستە لە ماوەی مانگێک دوای بڵاو بوونەوەی ئەم ئاگاداریە سەردانی بەرێوەبەرایەتی نشینگە بکەن بە مەبەستی دەرھێنان یاخوود نوێکردنەوەی نشینگەکانیان.

بەرێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێر دەڵێت:” ئەگەر هەر کۆمپانیایەک یان خاوەن کارێک سەردان نەکات رێکاری یاسایی لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان دەگیرێتە بەر .