وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، “رێبه‌ر ئه‌حمه‌د” رایگه‌یاند، سبه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال و رێككه‌وتن له باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه.
له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، “رێبه‌ر ئه‌حمه‌د” ئاشكرایكردووه، سبه‌ی ده‌چێته به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال.
ره‌وشی شنگال، له دوای رووداوه‌كانی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017)دا به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كات و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌دا له سنووری هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه و هێشتا دۆخی ناوچه‌كه‌یان یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.









