بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا   ڕایگەیاندووە” ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٣٩١ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە”.

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە پێنج هەزار و ٩٦١ هاوڵاتی ئێستاش حەوت هەزارو ٧٨٤ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ١٤ هەزارو ٤٠ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٢٩٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان   تۆمارکراوە، پێنج هەزارو ٥٧٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.