وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد و رایده‌گه‌ێنێت پێوەری زیرەك بۆ خزمەتی خەڵك و باشبوونی رەوشی كارەبایە و تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ سێشه‌مممه‌ 36 ى 10 ى 2020 ، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا دەستخۆشی لەتیمی جێبەجێكاری پرۆژەكە كردوو رایگەیاند: پێوەری زیرەك پرۆژەیەكە بۆ خەڵك و لەخزمەتی ئەواندایە هەربۆیە وەكو وەزارەت هیچ درێخیەك ناكەین لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كە بەخۆشحاڵیەوە لەرووی جێبەجێكردنەوە بەیەكێك لە پرۆژە سەركەوتووەكانی وەزارەت دادەنرێت و تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ دواتر گوێبستی پێشنیارو داواكارییەكانی ئامادەبووان بوو بڕیاردرا خێراییەكی زیاتر بە پرۆژەكە بدرێت چونكە لەلایەك بارزۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا ناهێڵێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا و دادپەروەریش لە دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ دەكات و لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواستدا بوونی ئەو پێوەرە زۆر پێویستە .