ئەمڕۆ یەكشەممە بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی بۆ دابینكردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ تەندروستیی قەزای سۆران دەركرا.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە كە لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری خەرجکردنی بڕی 331 ملیۆن و 200 هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە داوە كە دروستكردنی ئەم كارگەیە وەکو بەشێک لە پێداویستیە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنایە لە هەرێمی کوردستان.










