وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوی ئاگردكەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ لە سلێمانی هیچ نەخۆشێك لە ژووی نەشتەرگەری نەبووە و هەموو نەخۆشانی نەخۆشخانەكە بە سەلامەتی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی دیكە.

د.ئاسۆ حەوێزی ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنرواێكدا بڵاویكردەوە، ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی رۆیالی تایبەت لەشاری سلێمانی كەوتەوە نەخۆشخانەكە بە قەبارەی 25 قەرەوێلەییە.
دەشڵێت ،”١٦ نەخۆش لە نەخۆشخانەكە بوون لەو كاتە، بۆ سەلامەتی نەخۆشەكان، هەموویان گواسترانەوە نەخۆشخانەكانی تر”.

ڕاشیگەیاندووە، خۆشبەختانە هیچ نەخۆشێك لەكاتی ئاگركەوتنەوەكە لە هۆڵی نەشتەرگەری نەبووە و زیانی گیانیش نەبووە.