مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، لە پەیامێكدا رایگەیاند “رێزو پێزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عێراقدا. پێزانینم ئاراستەی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم. هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان”.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال:..
له سێیەمین ساڵیادی کوچی دوایی بەڕێز مام جەلال، رێزو پێزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عێراقدا. پێزانینم ئاراستەی بەڕێزان کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم.
هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان.









