سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و هیواى چاكبوونه‌وى بۆ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و خانمه یه‌كه‌مى ئه‌مریكا ده‌خوازێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2/10/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات: ” نزا دەکەین بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مێلانیا تره‌مپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ئەوان و سەرجەم تووشبوانی کۆرۆنا ده‌خوازم”.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له ڕێگه‌ى تویتێكه‌وه، كه له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، خۆى و مێلانیا تره‌مپى هاوسه‌رى، تێستى كۆرۆنایان پۆزه‌تیڤ بووه.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له‌مڕۆوه خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن و پڕۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “به‌یه‌كه‌وه تێیده‌په‌ڕێنین”.









