سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی دەرکرد کە ئێوارەی دووشهممه هێراش کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەڵەتی بەغدا.
مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فهرمانێكی به پهلهی دهركرد رایگهیاند: لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییە پێكبهێندرێت، كە مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی دەوروبەری فڕۆكەخانهی نێودەوڵەتی بەغدا كراو بەسەر ماڵێكدا كەوت، بەو هۆیەشەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگهیاندزووه، پێویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان هەوڵە هەواڵگرییەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ سنوردارکردنی ئەو تاوانانەی هاووڵاتیان دەترسێنن.
سهرلهئێوارهی دووشهممه کاتیۆشایەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە و لە نزیک فڕۆکەخانەکە كهوتۆته خوارهوه بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.








