کەمێک پێش ئێستا لۆرینتزۆ گورینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە شاری هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە مەراسیمێکی تایبەت و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرا.
وابڕیارە سبەی لۆرینتزۆ گورینی لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.









