له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردە و فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێداویستی تەندروستی و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکان دابین کران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێردا هاتووه، “بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، ئەمڕۆ شەمە 26/9/2020 بڕی 5 هه‌زار کارتۆن ماسك و 2 هه‌زار گەرمیپێو و هەروەها 20 هه‌زار پاكکەرەوەی 500 ملیگرامی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابینكران”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، “بڕیارە بەیانی زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدرێت. لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دابەش کران، ئێستا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بەشە پێویستی خۆیان وەردەگرن و دابەش کردن بەردەوام دەبێت”.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)









