هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنی ئاشتییان لەگەل ئیسرائیل، واژۆکرد.
لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین لەکۆشکی سپی رێکەوتنی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکرد.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات، بەڵام وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین لەسەر ئاستی وەزیری دەرەوە بەشداری رێورەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەیان کردوە..
لە رێورەسمەکەدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ” ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە سەبارەت بەئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێنج یان شەش وڵاتی دیکەش دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییبکەنەوە.
لای خۆشییەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رێککەوتنەکەی بەروداوێکی گرنگ و مێژویی وەسفکرد و رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە لەپێناوی بەرقەرارکردنی ئاشتییە لەناوچەکە و لوتکەی روداوە گرنگ و مێژوییەکانە.
عەبدوڵا بن زایند، وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش رایگەیاند، بەکردەوە ئاشتییان دەوێت، سوپاسی ناتانیاهۆی کرد کە پرۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبونی لە بانکی رۆژئاوا راگرتوە، جەختیشیکردەوە کە ئەوان هەرگیز پشتناکەنەوە پرسی فەلەستین و هەنگاوەکانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لەبەرژەوەندی فەلەستینییەکانیشە.









