وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 254 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 67 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی ئه‌یلولی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دواین ئاماری توشبووان و گیان له‌ده‌ستدانی كۆرۆنای بڵاویكرده‌وه و تیایدا هاتووه، 4 هه‌زار و 254 توشبووی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته 282 هه‌زار و 672 كه‌س.
ئاشكراشیكردووه، 67 تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به نه‌خۆشیه‌كه بۆ 7 هه‌زار و 881 كه‌س به‌رزبۆوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 579 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 217 هه‌زار و 396 توشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.









