سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوا وێستگه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ده‌بێت كه له دوێنێوه بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستیپێكردووه.
هه‌ریه‌ك له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به یاسای هه‌ڵبژاردن له گرنگترین ئه‌و پرسانه بوون، كه مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دواتریش له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی كردن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره مسته‌فا كازمی سه‌ردانی سلێمانی بكات و بۆ نیوه‌ڕۆ میوانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بێت له سلێمانی.
بڕیاریشه كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كازمی سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكات و له نزیكه‌وه پرسی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سازان له هه‌ڵه‌بجه تاوتوێ بكات.











