له‌ میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگالدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند ده‌مانه‌وێت كێشه‌ى ئه‌منی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ین

وتیشی ده‌بێت پاراستنی ناوچه‌كه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی شنگاله‌وه‌ بێت و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆمان كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ و په‌نا به‌ خودا ئاواره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.