له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ گوێره‌ی داواكاری و پێداویستییه‌كان ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی كوردستانى سوریا كرد

به‌پێی راگه‌یاندراوی ده‌زگای خێرخوازی بارزانى ئەو كاروانە ھاوكارییە له‌ چه‌ندین جۆری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی پێكهاتووه‌

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رێكخراوی مانگی سووری كوردی لە كوردستانی سوریا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هیچ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌م دۆخه‌ قورسه‌دا هاوكاری كوردستانی سوریای نه‌كردووه‌.

ئەمەش 10 یەمین جارە ھاوكاری رێكخراوی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی یه‌ كه‌ ده‌گه‌ێندرێته‌ كوردستانی سوریا.