پارێزگاری هەولێر، لەبەرامبەر خزمەتی چەندین ساڵەیان، ژمارەیەک فەرمانبەری خانشینکراوی دیوانی پارێزگای خەڵاتکرد.

سەرلەبەیانی 2020.9.2، د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و هەریەک لە مەسعود کاڕەش و هێمن قادر جێگرانی پارێزگار، وەک ڕێزلێنان لەهەوڵ و ماندووبوون و خزمەتکردنی چەندین ساڵەیان لەدیوانی پارێزگا، ژمارەیەک فەرمانبەری دیوانی پارێزگا کەتەمەنی یاساییان تەواوبووە لەخزمەتکردن وخانەنشین کراون خەڵاتکرد.